کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی ئەرز و سەرمایەکانی وڵات لەلایەن لێپرسراوانی ڕێژیمەوە

16:43 - 22 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: دوابەدوای مەترسییەکانی داڕووخانی سیاسی و ئابووریی رێژیم و توندتر بوونی گەمارۆکانی سەر رێژیمی ئێران، بەرپرسان و تاڵانچیە پلەبەرزەکانی ڕێژیم لە هەوڵی بەتاڵان بردن و گواستنەوەی ئەرز و سەرمایەکانی ئێرانن بۆ دەرەوەی وڵات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی پیام و لاونی بوشێهر و شیراز و قەرارگای حەمزه لە ورمێ و تەورێز و مەشهەد لە هەوڵی گواستنەوەی ئەرز و سەرمایەکانیانن بۆ دەرەوەی وڵات بەتایبەت بۆ بانکەکانی تورکیە و ئۆرووپا.

بەپێی ئەم هەواڵە زۆربەی ئەم ڕاگواستنانە بۆ بانکەکانی سویس، تورکیە، ئاڵمان و ئیرلەند بووە.

بەهۆی دابەزینی نرخی ڕیاڵ و بەرزبوونەوەی نرخی ئەرزە بیانییەکان بەتایبەت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەردەوامی ئەم ڕەوتە کە پێشبینی دەکرێت لە ئەگەری کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام زیاتریش ببێتەوە، لێپرسراوانی ڕێژیم تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون و لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەدان میلیۆن یۆرۆ سەرمایە و ئەرزی ئێران ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کراون.

border=0
گواستنەوەی ئەرز و سەرمایەکانی وڵات لەلایەن لێپرسراوانی ڕێژیمەوە