کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد ژیانی بۆ نەخۆشەکان گەڕاندەوە

22:25 - 22 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، دوای ئەوەی کە لە رووداوێکی هاتووچۆدا مێشکی مردبوو، پێش مردنی ئەندامانی لەشی خۆی بەخشی.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، میلاد حەقشناس لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، کە بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە شاری تاران مێشکی مردبوو، پێش مردنی ئەندامانی لەشی خۆی بە نەخۆشەکانی دیکە بەخشیبوو.

ئەو لاوە کوردە پێش مردنی داوای کردبوو کە ئەندامانی لەشی بە نەخۆشانێک کە پێویستیان بەو ئەندامانەی لەشی هەیە، ببەخشرێت.

لە شارەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات، دیاردەی بەخشینی ئەندامانی لەش زیادی كردووە و بەپێی ئامارەکان تەنیا لە سنووری پارێزگای سنە ٢٥ كەس ئەندامانی جەستەی خۆیان بەخشیوە و بەو هۆیەوە ١٠٠ کەس ژیانیان بۆ گەڕاوەتەوە.