کوردستان میدیا: ئێرانی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی و پرسی ئوپۆزسیۆنی ئێران، بابه‌تگه‌لێک بوون که‌له هاودیتنی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکرات و سیناتۆرێکی ئوسترالیا هاتنه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به سه‌رپه‌ره‌ستیی به‌ڕێز محه‌ممه‌د هوشیار، نوێنه‌ری حیزب له ئوسترالیا، دیدارێکیان له‌گه‌ڵ سێناتۆر لی رینۆن سه‌ربه حیزبی سه‌وزی ئوسترالیا ئه‌نجام دا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکرات پرسی کورد له کوردستانی ئێران، سیاسه‌تی زه‌بر، چه‌وساندنه‌وه و توندوتیژیی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی کوردی باس کرد.
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆکرات و سێناتۆر رینۆن، بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئیسلامی دەربڕی.
له درێژه‌ی باسه‌کاندا هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆکرات پێی له‌سه‌ر پێویستی هاوکاریی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و له‌و نێوانهیشهدا ئوسترالیا، بۆ پشتگیری کردن له ئوپۆزسیۆنی دێمۆکراتیکی ئێران بۆ پێکهێنانی ئێرانێکی ئازاد، دێمۆکراتیک، سێکولار و فێدراڵ له‌و وڵاته‌دا گرته‌وه.
له کۆتاییشدا خاتوو رێنۆن به‌ڵێنیی وتووێژ و باس کردنی پرسی کوردی له کوردستانی ئێران له سه‌نا و پارتی سه‌وزی ئوسترالیادا دا.