کوردستان میدیا: له حاڵێکدا که رێژیمی ئیسلامیی ئێران بوردمان کردنی کارگه‌یه‌کی چه‌کوچۆڵ له سوودانی مه‌حکووم کرد، راگه‌یه‌نه‌کانی ئیسراییل ئاشکرایان کرد، که ئه‌و گارگه‌یه سه‌ر به سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بوو.
رامین میهمانپه‌ره‌ست وتی ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه و ئه‌و هه‌وڵه ده‌بێته هۆی دروست بوونی گرژی و ئاڵوزی زیاتر له ناوچه‌که‌دا.
رێکه‌وتی ٣‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کارگه‌ی یه‌رمووک که تایبه‌ت به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بوو، بوردمان کرا و له ئه‌نجامدا دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا رۆژنامه‌ی هائارتس بڵاوی کرده‌وه، ئه‌و کارگه‌یه سه‌ربه سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بوو.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه حکوومه‌تی ئیسرائیل هه‌واڵی ده‌ست تێدا بوونی له‌و بوردمان کردنه‌دا، ره‌ت کردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی خستۆته روو، رێژیمی تاران به چه‌ندین کارگه‌ی دروست کردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی له سووداندا هه‌یه و زیاتر مه‌به‌ستی چه‌کدار کردنی گرووپی حه‌ماسه.
حکوومه‌تی سوودان هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه ئه‌گه‌ری هێرشێکی هاوچه‌شن بۆ سه‌ر ئیسرائیل له‌ئارادایه.