کوردستان میدیا: ناکۆکییەکانی نێوان باڵی ئەحمەدینژاد و لاریجانییەکان، خەریکە هەر ڕۆژ قووڵتر و زەقتر دەبێتەوە.
مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، مەحموود ئەحمەدینژادی بە گەندەڵی ٣٠ هەزار میلیارد تمەنی لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتییەکەی، تۆمەتبار کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی بەرنامە و بوودجەی مەجلیسی ڕێژیم، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، ئەو کۆمسیۆنە لە دانیشتنێکی ئاشکرادا، گەندەڵییە نەوتییەکانی دەوڵەتی ئەحمەدینژادی لە نێوان ساڵەکانی ٨٧ هەتا ٩١ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا خستەبەر ڕای هەموو نوێنەرانی مەجلیسی نیزام.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەحمەدینژاد لە نێوان ساڵەکانی ٨٧ هەتا ٩١ی هەتاوی، بەبێ ئیزنی مەجلیس نزیک بە ٢٣ هەزار میلیارد تمەن داهاتی نەوتی بۆ کڕینی بنزین و ساڵی ٨٨یش نزیک بە ٤ میلیارد تمەنی بۆ هێنانی بنزین و نەوت و گاز خەرج کردووە.
کۆمسیۆنی بەرنامە و بوودجە ڕایگەیاندووە: ئەگەرچی ساڵەکانی ٩١ و ٩٢ ئەحمەدینژاد ئاگادار کراوەتەوە، کە بڕی ٤ هەزار و ٦٠٠ میلیارد تمەن بۆ دەوڵەت بگەڕێنێتەوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە.
عەلی لاریجانی، سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیم، لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاندووە، کە دیوانی بەراوردکاری و دادوەریی وڵات لە حاڵی بەدواداچوون و خستنەڕووی گەندەڵییەکانی ناوبراو و باندەکەیەتی، کە لە سەردەمی سەرکۆمارییەکەی کراون.
لە بەرانبەر ئەو تۆمەتبارکردنانەدا، ئەحمەدینژاد هێشتا هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، بەڵام پێشتر بە ئاشکرا لە ئاخاوتنێکدا ڕایگەیاندبوو، کە بەتەواوەتی لەگەڵ برایانی لاریجانی کێشەی هەیە.