کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

توماس فریدمەن: کەمەربەندەکانتان بۆ شەڕی ئێران و ئیسرائیل توند بکەن

17:42 - 27 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: توماس فریدمەن یەکێک لە بیردۆزانی ناسراوی ئامریکایی، لە ڕاپۆرتێکدا لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوی کردووەتەوە، شەڕی دیکە لە سووریە، لە نێوان ڕێژیمی ئێران و ئیسرائیل ڕوو دەدات.

فریدمەن یەکێک لە بێردۆزانی ناسراوی ئامریکا، لە ڕاپۆرتێکدا لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا باسی لەوە کردووە، هەتا ئێستا ڕێژیمی ئێران و ئیسرائیل بە بێدەنگی شەڕیان دەکرد، بەڵام لەمەوبەدوا ڕێژیمی ئێران و ئیسرائیل لە سووریە ڕاستەوخۆ شەڕ دەکەن.

ناوبراو لەو ڕاپۆرتەدا باسی لەوە کردووە: ئەگەر پێشتر بیستبووتان، من ڕابگرن؛ سووریە دەتەقێتەوە. دەزانم ئەوەتان پێشتر بیستبوو، بەڵام ئەمجارە بەڕاستی سووریه دەتەقێتەوە.

فریدمەن لەو ڕاپۆرتەدا نووسیویەتی: لە دوای هێرشی ئامریکا، فەڕانسه و بریتانیا هاوکات ڕێژیمی ئێران و ئیسرائیل بۆ شەڕ لە یەکتر نزیک بوونەتەوە.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، یەکەمین شەڕی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران، ڕێکەوتی ١٠ی فێبرییه ڕووی دا، ئەوەش کاتێک بوو پەهپادێکی ڕێژیمی ئێران دوای ئەوەی کە چووە نێو خاکی ئیسراییل خرایە خوارەوه و دوای لێکۆڵینەوە لە پارچەکانی ئەو پەهپادە لە لایەن دەزگای زانیاریی ئیسرائیل، ژێنڕاڵ ڕۆنین مێنالس وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، کە ئەو پەهپادەی ڕێژیمی ئێران کەرەستەی تەقینەوەی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە و مەئمووریەتی بۆردمانی هەبووە.

لە دوای چەندین جار هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری خامنەیی بە فەرمی ڕایگەیاند، کە ئەو تاوانانە بێوڵام ناهێڵنەوە.

هاوکات بەرپرسانی ئیسرائیلیش بەفەرمی ڕایانگەیاندووە، کە هێرش دەکەینە سەر ژێرخانە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران.