کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارانی زانکۆی \"تەربییەت مودەڕسـ\"ـی تاران کۆبوونەوە ناڕەزایەتییان پێک هێنا

22:22 - 27 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی مەدەڕسی تاران، لە هەمبەر سیاسەتی بەرپرسانی زانکۆ، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

لەم کۆبوونەوەیەدا، خوێندکاران لەگەڵ دانی چەندین دروشمی وەکوو: (هزینە و بودجەها شفاف باید گردند)، تێچووە و بوودجەکان دەبێ ڕوون بکرێنەوە و (دانشجوی آوارە، آسایشم ندارە)، خوێندکاری ئاوارە، ئاسایشیان نییە؛ خوازیاری لە سەرکار لاچوونی هێندێ لە بەرپرسانی ئەو زانکۆیە بوون.

هۆکاری ناڕەزایەتییەکان بە هۆی ئەوە بووە، کە بوودجەی زانکۆ لە جیاتی ئەوەی لە ڕێگای ئاسایش و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران بەکار بچێت، بە هێندێ ڕێکخراوە و کەسانێکی تایبەت دراوە، کە مامەڵەی پێوە بکەن.

چێنی خوێندکاران کە لە زۆربەی بوارەکاندا بە بزوێنەری کۆمەڵگا دەناسرێن، لە ئێراندا بە هۆی سیاسەتی چەوتی بەرپرسانی ڕێژیم، ئاستی خزمەتگوزاریی و پێڕاگەیشتنەکانیان دادەبەزێت و هەر ئەم سیاسەتانەش بووەتە هۆی ئەوەی کە خوێندکاران بە نیسبەت خوێندن و گەیشتن بە قۆناغەکانی دواتر دڵسارد و بێهیوا ببن.