کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی ئاماری پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە منداڵانی کەمتەمەندا

17:38 - 28 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، ڕۆژ بە ڕۆژ ئاماری هاوسەرگیریی منداڵانی کەمتەمەن ڕووی لە زیادبوونە.

بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویدا، لە ڕێژەی ٣٠ هەزار و ٦٠٩ منداڵ کە هاوسەرگیرییان کردووە، ٤.٥% منداڵانی تەمەن ١٠ هەتا ١٤ ساڵان بوون.

لە ساڵی ١٣٩٣دا ئەم ڕێژەیە بەرز بووەتەوە بۆ ٤٠ هەزار و ٢٢٨ حاڵەت و لە ساڵی ١٣٩٤دا بە ٣٦ هەزار و ٩٣٨ حاڵەت گەیشتووە.

ئەم ئامارانە ئاشکرای دەکەن، کە لە ساڵی ١٣٩٠ ٢٢٠ منداڵ، ساڵی ١٣٩١ ١٨٧ منداڵ، ساڵی ١٣٩٣ ١٧٦ منداڵ و ساڵی ١٣٩٤ ١٧٩ منداڵی ژێر ١٠ ساڵ، بە زۆرەملێ بە شوو دراون.

تەمەنی یاسایی بۆ هاوسەرگیری لە تەمەنی ١٨ ساڵیدایە، بەڵام ڕێژیمی ئێران تەمەنی ١٣ و ١٥ ساڵی وەک تەمەنی هاوسەرگیریی ڕاگەیاندووە، بەڵام ئەم یاسایە ڕێگری لە هاوسەرگیریی ژێر تەمەنی یاسایی ناکات، بەڵکوو بە ئیزنی باوک و دادگا دەتوانرێت هاوسەرگیریی ئەنجام بدرێت.

هۆکاری چوونە سەرەوەی ئامارەکانی هاوسەرگیری لە خوار تەمەنی یاسایی و منداڵانی کەمتەمەن دەگەڕێتەوە بۆ هەژاری، نەبوونی هۆشیاری و ڕێگەنەگرتن لە دیاردە دزێوەکان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە.

زۆرجار بنەماڵەکان بە هۆی نەبوونی تواناییی دابینکردنی بژیوی ژیان ناچار دەبن، کچانی کەمتەمەنیان بە زۆرەملێ بە شوو بدەن.