کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی کۆنگرەی شازدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات

23:31 - 28 خاکەلێوه 2718

پەیامی کۆنگرەی شازدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ
حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات

دۆستانی بەڕێز،


کۆنگرەی شازدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە ڕۆژانی ١ تا ٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی بەڕێوەچوو، وێڕای پێشکەش کردنی سڵاوێکی هاوخەباتییانە و ڕێزدانان بۆ تێکۆشانتان لەپێناو وەدیهاتنی دێموکراسی لە ئێران و دابینبوونی مافی نەتەوایەتی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە تاوتوێ کردنی دۆخی ئێران و ئەو دەرفەت و هەڕەشانەی لەبەردەم خەباتی ڕەواماندان و ئەو تاقیکارییانەی کە لە پارچەکانی دیکەی کوردستان لە بەردەستدایە، یەکگرتوویی و تەبایی، هاوکاری و هاوهەنگاوی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە پێویستییەکی گرینگ و شوێندانەر بۆ قۆستنەوە و کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکان یان خۆڕاگری و پووچەڵ کردنەوەی هەڕەشەکان دانا و بە ئەرکی هەموو لایەکی زانی کە لەو بارەوە هەنگاوی پێویست هەڵێنێتەوە و ڕێگای گەیشتن بەم ئامانجە هەموار بکەن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو باورەوە ئامادەیە هەموو هەوڵی خۆی زیاتر لە ڕابردوو وەگەڕ بخا بۆ ئەوەی هەنگاوە سەرەتاییەکانی تا ئێستامان بەرەو ئاقارێکی بەرینتر و بەهێزتر بەڕی، لەو پێوەندییەدا چاوەڕێی هاوکاریی هەموولایەکە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆنگرەی شازدە