کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت

16:56 - 29 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک باقی ئاڵتوون کوڕی کوێخا محەممەد، خەڵکی گوندی نەمنجــی ناوچەی پیران سەر بە پیرانشار، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە تەمەنی ٥٦ ساڵێدا کۆچی دوایی کرد.

کاک باقی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، پەیوەست به ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و لە لکی ٣ی هێزی شەهید ئاوارە سازمان درا.

ناوبراو کۆتایی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، به هۆی هەندێک هۆکار گەڕایەوە ناو بنەماڵەکەی و تا دوایین هەناسەکانی وەفادار بە ڕێبازەکەی مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.