کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

له‌‌ ئه‌‌مریکا ژنێک به‌‌ تاوانی ناردنی چه‌‌کوچۆڵی نیزامی بۆ ئێران، به‌‌ دووساڵ زیندان سزا درا

20:54 - 4 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: سه‌‌ردۆزگەر (دادستان)ی ئەمریکا لە پێوەندی لەگەڵ ئەم پەروەندەیه ئاشکرای کردووه، ئەو ژنە بە رەچەڵەک خەڵکی تایوانە و دوو کەسی دیکەش لەم پەروەندەیەدا دەستیان هەیه.


سەردۆزگەری فیدراڵی ئەمریکا لە شاری سەن ئانتۆنیۆی ئەیالەتی تێگزاز، راشیگەیاندووە، کە سۆزان ئیپ بە تۆمەتی هەناردەی کەرەسەگەلی هەستیاری نیزامی بۆ رێژیمی ئیسلامیی ئێران و پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێوەندیدار بە گەمارۆکانی دژبە رێژیم، سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
هەواڵدەریی بلۆمبێرگ لە زاری سەردۆزگەری فیدراڵی ئامریکاوە بڵاوی کردووەتەوه، وێڕای ئەم ژنه، ژنێکی دیکەی ئێرانی و هاووڵاتییەکی دیکەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بە تاوانی له‌و چەشنه هەڵاتوون.
بەوتەی سەردۆزگەری فیدراڵی ئەمریکا، ئەو تاوانبارە دانی بە کڕین و فرۆشتنی نایاسایی و هاوکاری کردنی لەگەڵ یەکێک لەو دوو هەڵاتووەدا داناوە و لە هەر حەوت کۆمپانیاکەی خۆی لە هۆنگ کۆنگ و تایوان بۆ ئەم مەبەستە کەڵکی وەرگرتووە.
یاسا پێوەندیدارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران، بە شێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکایی قەدەغەیه‌ و پێشێل کردنی ئەو یاسایه‌ هەتا ٢٠ ساڵ سزای زیندانی بەدواوە دەبێت.