کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

20:35 - 23 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: ئوستاد سەید قادر هونەر پەژوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، ئوستاد سەید قادر هونەر پەژوو مامۆستای قوتابخانەکانی شاری بۆکان، مامۆستای ئایینی و دۆستی دێرینی شەهید سەید سەلام عەزیزی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا سەید قادر لە ماوەی ژیانیدا کە ئەرکی مامۆستایەتی لە قوتابخانەکان هەبوو وەکوو نیشتمانپەروەرێک و دۆستی نزیکی حیزبی دێموکرات لە پەروەردەکردنی قوتابیان دڵسۆزی خۆی بە تەواو مانا بە جێ دەگەیاند و ئێستا چەند کەس لە قوتابیانی ئەو مامۆستایە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دان.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشەویستی خەڵکی بۆکان و ناوچەکە بوو. تەرمی ناوبرا لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی له بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.