کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەگەری دیپۆرتی چالاکێکی سیاسیی کورد بۆ ئێران لە ئارادایە

15:51 - 5 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: چالاکێکی سیاسیی کورد لە وڵاتی فینلاند مەترسی ئەوەی لەسەرە بۆ ئێران دیپۆرت بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سلێمان ئیبراهیم پوور، چالاکی سیاسی کورد، لە لایەن پۆلیسی فینلاندەوە بەرەو فڕۆکەخانە بە مەبەستی دیپۆرت کردنەوە بۆ ئێران بردراوە.

سلێمان ئیبراهیم پوور لە ساڵی ٢٠١٣ی زایینیەوە لە وڵاتی فینلاند داوای پەنابەری کردووە و لە زۆربەی چالاکییه سیاسییەکان لە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشداری کردووە.

ناوبراو دوای چەندین جار ڕەتکرانەوەی داوای پەنابەری، بە بڕیاری دەزگای کاروباری کۆچبەرانی فینلاند دەسبەسەر و دوای نزیک بە چوار مانگ دەسبەسەرکران لە کەمپی سەرداخراو، بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێ کراوه.

ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە پاش دیپۆرت کردنەوەی سلێمان ئیبراهیم پوور بۆ ئێران، ناوبراو لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تووشی ئەشکەنجە و زیندان ببێت و تەنانەت ئێعدامیش بکرێت.