کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسپۆرتی ئێران یەکێک لە کەم بایەخترین پاسپۆرتەکانی جیهانە

17:07 - 5 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: ئێران لە ڕیزبەندی بایەخی پاسپۆرتەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، یەکێک لە ئاخرین وڵاتەکانە.

ئێران لە نێوان ١٦ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، لە بواری پێگەی پاسپۆرتەکان، تەنیا لە عێراق و سووریە و یەمەنی شەڕلێدراو باشترە و وەکوو لاوازترین پاسپورتەکانی جیهان بە ئەژمار دێت؛ بەپیی دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارەکان خاون پاسپۆرتی ئێرانی بە بێ ویزا تەنیا دەتوانێت بۆ ٣٩ وڵات سەفەر بکات کە بەشێکیان بریتین لە: کامبۆج، کنیا، تۆگۆ، ئۆگاندا، زامیا، ڕواندا، تانزانیا، سوماڵی، توووالۆ.

ئەمە لە حالێکدایە کە شارۆمەندانی ١٨٠ وڵاتی دیکەی جیهان بە بێ‌ویزا، تەنیا بە وەرگرتنی ویزای فڕۆکەخانە دەتوانن بۆ ئێران سەفەر بکەن.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارەکان لە ڕیزبەندییەکاندا ئەم وڵاتانە پلەکانی یەکەمیان هەیە: ئیمارات، ئیسرائیل، تورکیە، کوەیت، قەتەر، بەحرەین و عەمان؛ بەو واتایە کە بۆ وێنە ئیسرائیلییەکان دەتوان بەبێ‌ویزا بۆ ١٤٢ وڵاتی جیهان سەفەر بکەن!

پاسپۆرت کە وەکوو ناسنامەی جیهانی بۆ خۆناساندنی مرۆڤەکان بە وڵاتەکانی دیکە دێتە ئەژمار، کاتێک کە پێگە و بایەخی کەم بێت، بەو واتایەیە کە شارۆمەندی خاون پاسپۆرتی ئێرانی، لە بواری مرۆڤایەتی و رێز، لە وڵاتەکانی دیکە لاوازترە؛ کارناسان پێیان وایە هۆکاری ئەم مەسەلە بریتییە لە سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران کە تەنانەت خاون پاسپۆرتی ئێرانی لە وڵاتانی دیکە بە چاوی تێرۆریست هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت.