کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێمۆکرات، سه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد و له‌و دیدارەدا له‌سه‌ر جێبه‌جی کرانی خاڵه‌کانی رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ردوولا پێداگری کرایه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌ستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی، سه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانی له باره‌گای ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه کرد و له‌لایه‌ن شاندێکی ئه‌و حیزبه به سه‌رپه‌ره‌ستیی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سکرتێری کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانەوە پێشوازییان لێ کرا.
له‌و دیداره‌دا دوو هه‌یئه‌ت کۆمه‌ڵیک پرسی گرینگی رۆژیان هێنایه به‌رباس و له پێوه‌ندییه‌دا ئاڵوگۆری بیروڕایان لەبارەیانەوە کرد.
کاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی رێککه‌وتننامه‌ی حیزب و کۆمه‌ڵه و پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی خاڵه‌کانی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه، به‌شێک له‌و باسانه بوون که له‌لایه‌ن هه‌ر دوولاوه هاتنه ئاراوه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێران و کوردستان، بارودۆخی ئوپۆزسیۆنی کوردستان و ئێران و چۆنیه‌تیی به‌شداری و ئاماده بوون له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی، به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و باسانه بوون که له‌لایه‌ن هه‌ر دوو هه‌یئه‌تی ثیبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌وه له‌سه‌ریان ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا و رێکار و پێشنیاری گونجاویان بۆ دەست نیشان کرا.