کوردستان میدیا: هاووڵاتییه‌کی کوردی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ که ئه‌ندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو، به هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، مووسا ره‌حیم پوور کوڕی ره‌حیم و خه‌ڵکی ئاوایی ئه‌ویهه‌نگ، له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ له ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵیدا ماڵاوایی له ژیان کرد.
مووسا ره‌حیم پوور له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه په‌یوه‌ست به ریزه‌کانی حیزب له هێزی زرێباری مه‌ریوان بووه و دواتر له ساڵی ١٣٦١دا به هۆی گرفتی بنه‌ماڵه‌یی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوخۆی وڵات.
ئه‌و هاووڵاتییه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌رکی حیزبی درێژه به کاری ته‌شکیلاتی ده‌د‌ات و هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌کانی ژیانی وه‌فادار به‌و رێبازه بووه.
دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌ری، دوو خاڵی سه‌ره‌کیی بوون که کاک مووسای له ناوچه‌که‌دا کردبووه جێگای رێز و خۆشه‌ویستیی تایبه‌ت.
ته‌رمی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی حیزبی دێمۆکرات له‌نێو ئاپۆڕای خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا له ئاوایی ئه‌ویهه‌نگ ئه‌سپه‌ر‌ده‌ی خاک کرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆی، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی کاک مووسا و خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌کات.
رۆحی شاد