کوردستان میدیا: دایکی سێ شه‌هیدی رێگای رزگاریی کوردستان و هه‌روه‌ها هاوسه‌ری تێکۆشه‌رێکی حیزب له بنه‌ماڵه‌ی حه‌وته‌وانه، ماڵاوایی له ژیان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، زارا حه‌وته‌وانه خێزانی مام حه‌سه‌ن تێکۆشه‌ری دێرینی حیزب له ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی له ئاوایی کاسه‌که‌رانی ناوچه‌ی پیران کۆچی دوایی کرد.
دایه زارا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هاوسه‌ره‌که‌ی پێاوێکی شۆڕشگێڕ و وه‌فادار به رێبازی کوردایه‌تی بوو، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سێ شه‌هیدی به ناوه‌کانی عومه‌ر، ئه‌بووبه‌کر و عه‌بدوڵڵا حه‌وته‌وانه، پێشکه‌ش به باره‌گای ئازادی کردووه.
کاک عه‌بدوڵڵا ساڵی ١٣٥٨، کاک ئه‌بووبکه‌ر ساڵی ١٣٥٩ و کاک عومه‌ر جێگری لک له ساڵی ١٣٥٩ شه‌هید کران.
هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د حه‌وته‌وانه و ئیبراهیم حه‌وته‌وانه ئاموزا و مامی دایه زاران که به ریز له ساڵه‌کانی ١٣٤٨ و ١٣٥٢ به‌ده‌ستی هێزه‌کانی رێژیمی پاشایه‌تی شه‌هید کران.
ته‌رمی دایه زارا له ئاپۆرای خه‌ڵکی ناوچه‌که له ئاوایی کێله سیپان زێدی له‌مێژینه‌ی بنه‌ماڵه‌ی حه‌وته‌وانه به‌خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری دایه زارا ده‌کات و خۆی له خه‌م و په‌ژاره‌یاندا به شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانێت.
رۆحی شاد