کوردستان میدیا: سه‌ره‌ڕای بریندار بوونی ده‌یان که‌س له چه‌کدارانی ئه‌رتشی ئازاد و سپای سووریه و خه‌ڵکی ئاسایی ئه‌و وڵاته، رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریه هه‌واڵی کوژرانی ٩٤ که‌سی دیکه‌شی له رۆژانی جێژن‌دا بڵاو کردووه‌ته‌وه.
به‌ڵێنیی رێژیمی سووریه و دژبه‌رانی ئه‌و رێژیمه له‌مه‌ڕ ئارامیییه‌کی کاتی به‌بۆنه‌ی جێژنی قوربانه‌وه سه‌ری نه‌گرت و هه‌ر له یه‌که‌م ساته‌کانی ده‌سپێکی ئاگر بەستدا، شه‌ڕ و پێکدادان و ته‌قینه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و پابەندی ئاگربەستەکه نەبوون.
له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا که‌له سه‌ره‌تای ئاگربەستی کاتیی نێوان دژبه‌ران و ئه‌رتشی ئه‌سه‌د روویدا، ٥ که‌س کوژران و زیاتر له ٣٢ که‌س بریندار بوون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هه‌ر دوو لایه‌نی ده‌رگیر له سووریه، له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێرده‌ی تایبه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ره‌زامه‌ندیی خۆیان بۆ ئاگربڕێکی کاتی به‌بۆنه‌ی جێژنی قوربان نیشان دابوو.
ئاگربەستی چوار رۆژه‌ی نێوان دژبه‌رانی ئه‌سه‌د و رێژیمی ئەو وڵاتە، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو پێشوازیی لێ کراوه، به‌ڵام توندوتیژییه‌کانی سه‌ره‌تای ئاگربەست له‌لایه‌ن دژبه‌رانی رێژیمی ئه‌سه‌ده‌وه، هیوای کۆمه‌ڵگای جیهانیی بۆ دامه‌زراندنی ئاگربەستێکی هه‌تاهه‌تایی کرده بڵقی سه‌ر ئاو.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریه، رایگه‌یاندووه که ژماره‌ی کوژراوان له دوو رۆژی یه‌که‌می جێژن‌دا گه‌یشتۆ‌ته ٩٤ که‌س و به ده‌یان که‌سی دیکه‌ش به توندی بریندار بوون.