کوردستان میدیا: به وته‌ی کۆمه‌ڵناسێک، قه‌یرانی ده‌روونی و خه‌مۆکی له ژنان و لاوان‌دا، که زۆر جار خۆکوژیشی لێده‌که‌وێته‌وه وای کردووه که ئیلام له‌ریزی یه‌که‌می پارێزگا قه‌یراناوییه‌کاندا بێت.
سه‌عید موعه‌یدفه‌ر شاره‌زا له بواری کۆمه‌ڵناسییه‌وه له‌و باوه‌ڕه دایه، زیاترین رێژه‌ی قه‌یرانه کۆمه‌ڵاتییه‌کان له ئێران وەکوو خۆکوژی، له ئیلام و خوزستانن.
ئه‌و کۆمه‌ڵناسه وتیشی: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه قه‌یرانی خه‌مۆکی و ده‌روونی، زۆر جار به شێوه‌ی خه‌ساری کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ده‌ربخات.
خۆکوژی له‌پارێزگاکان به‌پێی ئامار و داتا‌کان
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه و ئاماره‌کان له ساڵی ١٣٨٠ هه‌تا ١٣٩٠، پارێزگاکانی کوردستانی ئێران، زیاترین رێژه‌ی مه‌رگی گومان به خۆکوژییان له سه‌رانسه‌ری ئێران بۆ خۆیان ته‌رخان کردووه.
سه‌عدوڵڵا مورادیی یه‌کێک له به‌رپرسانی پزیشکی یاسایی رێژیمی ئێران، وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که‌له هه‌ر سه‌د هه‌زار که‌س له حه‌شیمه‌تی ئێران نزیک به ٧.٤ که‌س به‌هۆی مه‌رگی ئاساییه‌وه نه‌مردون، راشیگه‌یاند: زیاترین رێژه‌ی مه‌رگی گوماناوی له پارێزگای ئیلام بووه و پارێزگاکانی لوڕستان و کرماشانیش هه‌رکام به ١٣ که‌س له به‌رامبه‌ر سه‌د هه‌زار که‌س حه‌شیمه‌ت، پله‌ی دووه‌م و سێیه‌می خۆکوژییان له ئاستی ئێران‌دا هه‌یه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا زیاترین ئاماری خۆکوژیی ژنان به نیسبه‌ت پیاوان له پارێزگای ئیلام دایه به ١.٢٥ که‌س و هه‌روه‌ها پارێزگای لوڕستانیش به ٤.١٢ که‌س له پله‌ی دووهه‌م دایه.
بێ‌کاری و که‌مته‌رخه‌میی لێپرسراوانی رێژیم بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌و قه‌یرانه
به‌رپرسانی رێژیمی ئسلامیی تاران له‌و باوه‌ڕه دان، که نرخی بێ‌کاری و هه‌ژاری و ده‌سته‌نگیی کۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان له ریزی پێشه‌وه‌ی پارێزگاکانی ئێران دان.
بێ‌کاری بۆته په‌رۆشی سه‌ره‌کیی لاوانی ئیلام و ئه‌وه‌ی که جێگای تێڕامانه، لێدوانه‌کانی لێپرسراوانی ئیداره‌ی تعاون و رفاه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌یه که رایگه‌یاندووه هه‌تا کۆتایی به‌رنامه‌ی پێنجه‌م ده‌رفه‌تی ٤٠ هه‌زار پیشه له‌و پارێزگایه دابین ده‌که‌ین.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌شت کۆمپانیای گه‌وره‌ی پیشه‌یی که‌له به‌ڵێنییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م به خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه بووه، هه‌تا ئێستا هیچکام له‌و به‌ڵێنانه وه‌دی نه‌هاتوون.
بێ‌کاری و گرانی، هۆکاره‌کانی چوونه‌سه‌ری رێژه‌ی ته‌ڵاق
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و راوێژکارانی بنه‌ماڵه له‌و باوه‌ڕه دان، لێک هه‌ڵوه‌شان و له‌رزۆک بوونی شیرازه‌ی بنه‌ماڵه، ده‌بنه هۆی قه‌یرانه تاکه‌که‌سییه‌کان و له هاتنه ئارای قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشدا رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه.
به وته‌ی به‌رپرسی ئیداری تۆمار کردنی باری که‌سایه‌تی، ئیلام ته‌نیا له نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی ١٣٩٠دا له پارێزگایه‌کی که‌م حه‌شیمه‌تی وه‌کوو ئیلام‌دا رێژه‌ی ته‌ڵاق ٣٤% زیادی کردووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه رێکخراوی تۆمار کردنی به‌ڵگه‌کانی ئێران بڵاوی کردووەته‌وه، به شێوه‌ی نێونجێ له ئێران له‌هه‌ر کاتژمێرێکدا ١٥ حاڵه‌تی ته‌ڵاق تۆمار ده‌کرێت.