کوردستان میدیا: کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له لینشۆپینگ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دۆستانه‌یان پێک هێنا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی حه‌بیب ئه‌لیاسی به‌رپرسی کۆمیته‌ی لینشۆپینگ له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێکی کۆمه‌ڵه، به‌سه‌رپه‌ره‌ستی حه‌مه ریشه، کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان پێک هێنا.
سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که به راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ ریزلێنان له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان باسێکی سیاسی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچه و ئاڵوگۆڕه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرا و هه‌ر دوو لا پابه‌ندبوونی خۆیان بۆ پته‌وتر کردنی ریزی کورد به‌گشتی و کورده‌کانی کوردستانی ئێران دووپات کرده‌وه.
ئه‌و هه‌یئه‌تانه جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و قووڵتر کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لا کرده‌وه و ئه‌و هاوکاری و نزیکایه‌تییه‌یان به هه‌ڵویستێکی ئه‌وڕۆیی و گرینگ ناوبرد.