کوردستان میدیا: بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به قووڵایی ١٠ کیلۆمیتر و به گوژمی ٣.٧ به پله‌ی ریشته‌ر، شاری مووژژی سه‌ربه شارستانی کامیاران و به‌شێک له پارێزگای سنه‌ی هه‌ژاند.
هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له خه‌ساره‌کانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه.
کاتژمێر ٥ و ٥١ خوله‌کی به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه رووی داوه و ناوه‌نده‌کانی تۆمار کردنی بوومه‌له‌رزه، گوژمی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یان ٣.٧ ریشتر راگه‌یاندووه.
له پارێزگای سنه‌دا شاره‌کانی کامیاران و مه‌ریوان و به‌شێک له شاری بانه له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه هه‌ڵکه‌وتوون و ساڵانه زیاتر له ٥٠ حاڵه‌تی بوومه‌له‌رزه له‌و شارانه‌دا تۆمار ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها رێکه‌وتی ١٣ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵیش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوژمی ٣ پله‌ی ریشته‌ر شاری مووژژی هه‌ژاند، به‌ڵام هیچ خه‌سارێکی گیانی و ماڵیی به دواوه نه‌بوو.