کوردستان میدیا: هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئێران له پاسگای دزڵی، له یه‌که‌م رۆژی جێژنی قورباندا هێرشیان کردۆته سه‌ر گوندی ده‌ره‌کێی ناوچه‌ی مه‌ریوان و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین دیشی ماهواره‌ی هاووڵاتییاندا گرتووه.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌و هێزانه وێڕای شێواندنی جێژن و دروست کردنی دڵه‌ڕاوکێ لای دانیشتوانی ئه‌و گونده، به‌شوێن چه‌ندین که‌سیش که‌وتوون.
هێزه‌کانی رێژیم دوای راوه‌دوونانێکی زۆر توانیوانیانه ده‌ست به‌سه‌ر مۆتۆڕی هاووڵاتییه‌کی ئه‌و گونده‌دا بگرن.
دۆخی ئه‌منیه‌تیی ناوچه‌ی هه‌ورامان و به‌تایبه‌ت گوندی ده‌ره‌کێ هه‌تا دێت به‌ره‌و خراب بوون ده‌چێت و له یه‌ک حه‌وتوودا بۆ چه‌ندین جار زه‌خت و گوشار خراوه‌ته سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و گونده.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش هێزه ئینتزامییه‌کانی سه‌ر به پاسگای ژاڵانه له گوندی ده‌ره‌کێ، ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤٠ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی ونبووی دوو هاوڵاتیدا گرت و دواتر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یان بۆ سه‌ربڕین ره‌وانه‌ی کوشتارگه کردبوو.
سه‌ردان و به‌دواداچوونی خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کان و هه‌روه‌ها مامۆستای ئایینی و خه‌ڵکی گوندی ده‌ره‌کێ، له‌مه‌ڕ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ڕ و ماڵاته، بۆ پاسگای ژاڵانه، بێ ئه‌نجام بووه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانیشیان لێ کرابوو.
هێزه‌کانی ئه‌و پاسگایه ئه‌و مه‌ڕ و ماڵاتانه‌یان دوای سه‌ربڕین له کوشتارگا، به‌سه‌ر پاسگا نیزامییه‌کانی رێژیم له ناوچه‌ی هه‌وراماندا دابه‌ش کردبوو.