کوردستان میدیا: هاووڵاتییانی شاری مه‌ریوان، ئه‌و شاره به شارێکی هه‌میشه میلیتاریزه کراو وه‌سف ده‌که‌ن و هاوکاتیش لەو بارودۆخە نیگەرانن.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، گه‌شتی مۆتۆر و ماشینه نیزامییه‌کانی هێزی ئینتزامییه‌کانی رێژیم ــ ته‌یار به که‌ره‌سه‌ی دژه شۆڕش، به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له نێو شه‌قام و کۆڵانه قه‌ره‌باڵغه‌کانی شاری مه‌ریوان، بارودۆخی ئه‌و شاره‌یان زیاتر له جاران میلیتاریزه کردووه.
ئه‌و هێزانه له به‌رده‌م ناوه‌نده جۆراوجۆره‌کان به شێوه‌یه‌کی ئاماده‌باش هاتوچۆ ده‌که‌ن و گه‌ڕه‌کانی وه‌کوو چوارباخ و دارسێرانی کۆنیان خستووەتە ژێر چاوەدێرییەوە.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته هێزه‌کانی رێژیم ته‌نانه‌ت له نێو شه‌قامه‌کاندا داوای به‌ڵگه‌ی پێناسه له خه‌ڵک و لاوانی ئه‌و شاره ده‌که‌ن.
هاووڵاتییانی ئه‌و شاره له‌و باوه‌ڕه دان، رێژیم به خولقاندنی که‌شێکی ئه‌منیه‌تی و به هه‌میشه ئه‌منیه‌تی کردنی شاری مه‌ریوان، شاره‌کانی کوردستان له باقی ناوچه‌کانی ئێران به هه‌ستیار ده‌زانێت و ده‌یهه‌وێت به چاوترسێن کردنی خه‌ڵک پێش به ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌رچه‌شنه راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری بگرێت.
جگه له نێو شاری مه‌ریوان، هێزه‌کانی رێژیم له ناوچه سنوورییه‌کانی ئه‌و شاره وه‌کوو بازارچه‌ی سنووریی پیران و گوندی ده‌ره‌کێ، ئازار و ئه‌زیه‌تی خه‌ڵک ده‌که‌ن و وێڕای دروست کردنی ئاسته‌نگ بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه، کونترۆڵی ته‌واوی ئەو ناوچانە به‌ده‌سته‌وه بگرێت.