کوردستان میدیا: ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له زیندانیانی سیاسیی کوردی تورکیه، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به که‌مته‌ر خه‌می له‌هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد له‌و وڵاته مانیان له خواردن گرتووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بێجگه له زیندانیان، کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسیش له تورکیه په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک چالاکی و خۆپیشاندانیش له‌و باره‌یه‌وه له وڵاتی تورکیه به‌ڕێوه چووه که‌له ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی پۆلیس به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه.
به‌پێی میدیاکانی تورکیه و هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نه‌کانی نزیک له BDP، ئه‌و زیندانیانه به نیشانه‌ی پێکهێنانی دۆخی ئه‌منیه‌تی له تورکیه و بارودۆخی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیه مانیان له خواردن گرتووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌عدوڵڵا ئه‌رگین وه‌زیری دادی تورکیه، له‌سه‌ردانێکدا بۆ گرتووخانه‌ی سینجان له ئه‌نکارا رایگه‌یاند، ئه‌م مانگرتنه پێوه‌ندیی به دۆخی گرتووخانه‌وه نییه و کێشه‌که شتێکی تره.
به‌پێی چه‌ندین سه‌رچاوه ژماره‌ی مانگرتوان له نێوان ٦٠٠ هه‌تا ٦٨٠ که‌س دایه.
ئه‌و مانگرتنه له رێکه‌وتی ٢٢ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه له‌ناو زیندانه‌کانی تورکیه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی به پێشێلکاریی مافی کوردان له کوردستانی تورکیه ده‌ستی پێ‌کرد و دواتریش ده‌ره‌وه‌ی زیندانیشی گرته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا نزیک به ١٥٠ رۆژنامه‌نووس، چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نیی کوردی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران له نامه‌یه‌کدا پشتیوانیی خۆیان له ماف و داخوازییه‌کانی زیندانیانی مانگرتوو له‌ناو گرتووخانه‌کانی تورکیه ده‌ربڕیوه.