کوردستان میدیا: که‌مته‌رخه‌میی لێپرسراوانی رێژیم له شاری دێهلوڕان، له‌مه‌ڕ پێشگیری له بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی هاری، ئه‌گه‌ری روودانی کاره‌ساتی مرۆیی لێ دەکرێ.
هه‌واڵده‌ریی مێهر بڵاوی کردە‌وه، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ته‌شه‌نه‌ی نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌کانی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ، هه‌ڕه‌شه له ته‌ندروستیی هاووڵاتییانی دێهلۆران ده‌کات و که‌مته‌رخه‌میی لێپرسراوانی رێژیم له‌و شاره‌دا نیگه‌رانیی لای خه‌ڵک دروست کردووه.
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه له گوندێکی شاری دێهلۆران به‌ناوی فه‌ڕۆخ ئاباد سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌رپرسانی رێژیم له ساڵی ١٣٧٥ـه‌وه به‌ڵێنیی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه پزیشکییه‌کانی ئه‌و گونده‌یان داوه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که پیشه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانی گوندی فه‌ڕوخ ئاباد ئاژه‌ڵدارییه و زیاتر له ٨ هه‌زار سه‌ر مه‌ڕ و ماڵات له‌و گونده‌دا، بژیوی ژیانی ئه‌و هاووڵاتییانه دابین ده‌کات، نه‌خۆشیی هاوبه‌شی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ هه‌ڕه‌شه له ژیانی ئه‌و گونده و هاووڵاتییانی دانیشتووی دێهلوران ده‌کات، به‌ڵام به‌رپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا هیچ رێگا چاره‌یه‌کیان بۆ بنبڕ کردنی ئەو نەخۆشیە دەسنیشان نه‌کردووه.
هه‌تا ئێستا نزیکه‌ی ١١ که‌س له دانێشتوانی گوندی فه‌روخ ئاباد، نه‌خۆشی هارییان گرتووه.
پاش ناوه‌ندی پارێزگا، شاری دێهلوران دووهه‌مین شاری پڕ حه‌شیمه‌تی پارێزگای ئیلامه و سێ بەخش و ٥٦ گوند له‌خۆ ده‌گرێ و به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌کانی رێژیم ٦٧ هه‌زار که‌س حه‌شیمه‌تی هه‌یه.