کوردستان میدیا: کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات له شاری یوتوبۆری سوید، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی کوردستان، پارتی یه‌کیه‌تی دێمۆکراتیکی کورد له سووریه و پارتی سوسیالیستی کورد له تورکیه، چاوپێکه‌وتنی پێک هێنا.
به پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، دوو هه‌یئه‌تی کۆمیته‌ی حیزب و که‌رتی رێکخستنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له یوتوبۆری دیدارێکی دۆستانه‌یان ئه‌نجام دا.
ره‌وشی سیاسیی کورد به‌گشتی و دۆستایه‌تیی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی، مژاری ئه‌و دیدار و چاو پێکه‌وتنه بوو.
له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا پێداگری له‌سه‌ر پێویستی هه‌رچی زیاتری لێک نیزیک بوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی کورد کرایه‌وه و یه‌کرێزی و یه‌کده‌نگیی نێوان هێزه سیاسییه‌کانی کوردیان به سه‌رکه‌وتنی دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورد زانی.
هه‌ر ئه‌و رۆژه کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات له‌شاری یوتوبۆری به‌سه‌رپه‌ره‌ستی موراد قادری له‌گه‌ڵ ، پارتی یه‌کیه‌تی دێمۆکراتیکی کورد له سووریه (یه‌کێتی) به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د چه‌تۆ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و هه‌روەها پارتی سوسیالیستی کوردی تورکیه، به نوێنه‌رایه‌تی کاک رێزان کۆبووەوه.
ئه‌حمه‌د چه‌تۆ باسێکی له‌سه‌ر ره‌وشی کورد به‌گشتی و کوردستانی سووریه به‌تایبه‌تی کرد و ئاماژه‌ی به رزگار کردنی به‌شیک له‌و پارچه‌ی کوردستان دا و له هه‌مان کاتدا ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی که ئه‌مڕۆ بوونه‌ته کۆسپێکی گه‌وره له به‌ر ده‌م به‌ره و پێش‌چوونی مه‌سه‌له‌ی کورد له کوردستانی سووریه تاوتوێ کران.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا کاک رێزان نوێنه‌ری پارتی سوسیاڵیستی کورد له تورکیه، له‌باره‌ی به‌ره‌و پێش‌چوونی دۆزی کورد له‌و وڵاته به نیسبه‌ت ساڵانی پێشوو دوا و له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو، پێویسته هه‌نگاوی جیدی و کرده‌یی بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و خه‌باته هه‌ڵبگرین.
هه‌روه‌ها موراد قادری به‌رپرسی کۆمیته باسێکی گشتیی له‌سه‌ر سیاسه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌پێوه‌ندیی دۆزی ره‌وای کورد کرد و سه‌رکه‌وتنی کورد له‌هه‌ر به‌شێکی کوردستانی به سه‌رکه‌وتنی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کورد زانی.