کوردستان میدیا: به‌رپرسی کومیسیۆنی به‌رگریی مه‌جلیسی رێژیمی ئێران، ئۆپه‌راسیۆنێکی سیخوڕی له ئیسراییل ئاشکرا کرد، که‌له رێگای پێهپاد (فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان) ـه‌وه وێنه‌ی له ناوچه قه‌ده‌غه کراوه‌کانی ئه‌و وڵاته گرتووه.
ئیسماعیل که‌وسه‌ری به که‌ناڵی ئه‌لعاله‌می راگه‌یاندووه، پێهپادی ئه‌یووب ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر سنووری وڵاتی ئیسراییلی به‌زاندووه و له بنکه هه‌ستیاره سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و وڵاته وێنه‌ی هه‌ڵگرتووه و به شێوه‌ی راسته‌وخۆ وێنه‌کانی بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئێران ناردووه.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کومیسیۆنی ئه‌منیه‌تی میلليی، ئه‌و گرته ڤیدیویی و وێنانه که‌له‌لایه‌ن پێهپاده‌وه به‌ده‌ست هاتوون، به‌ده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم گه‌یشتووه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی مردمک، له نێوه‌ڕاسته‌کانی مانگی ره‌زبه‌ردا، وته‌بێژی ئه‌رتشی ئیسراییل رایگه‌یاندبوو، که پێهپادێک له ئاسمانی ئیسرائیله‌وه له‌لایه‌ن ئه‌رتشی ئه‌و وڵاته‌وه بینرابوو و دوای راوه‌دوونان له ٥٦ کیلۆمیتریه‌وه ته‌قه‌ی لێکرابوو.
ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری به‌رگریی ئێران گوتویه‌تی: ئه‌و پێهپاده‌ی که رۆژی یه‌کشه‌ممه به‌سه‌ر ئاسمانی ئیسراییلدا فڕیوه، نوێترین داهێنانی ئێران نه‌بووه و ئێران داهێنانی زۆر نوێتری له به‌رده‌ست دایه.
به وته‌ی که‌وسه‌ری: حیزبوڵڵای لوبنان فڕۆکه‌ی زۆر پێشکه‌وتووتری له ئه‌یووب هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی کردووه که ئه‌گه‌ر ئیسراییل بیهه‌وێت بچووکترین هه‌وڵێک له‌دژی ئێمه بدات، له سنووری زه‌مینییه‌وه وه‌ڵامی دەده‌ینه‌وه.