• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

بێ‌به‌ش کرانی 12 گوندی نه‌غه‌ده‌ له‌ قوتابخانه‌

زایینی: ١٢-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/٢٤ - ٢٢:٤٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بێ‌به‌ش کرانی 12 گوندی نه‌غه‌ده‌ له‌ قوتابخانه‌
کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران قوتابخانه‌ی 12‌ گوندی نه‌غه‌ده‌ داده‌خات و به‌ راگواستنی بۆ شوێنێکی دیکه‌ قوتابیانی ئه‌و 12 گونده‌ له‌ قوتابخانه‌ بێ‌به‌ش ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، قوتابیانی 12 گوندی شارستانی نه‌غه‌ده له‌هه‌ر گوندێکدا ته‌نیا یه‌ک قوتابخانه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام رێژیم له‌ جیاتیی دروست کردنی قوتابخانه‌ی زێده‌تر و ئاسانکاریی خوێندن بۆ قوتابیانی گوندنشین، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش بۆ ناوچه‌ی محه‌ممه‌د یار راده‌گوێزێت.

ئه‌و دوانزه‌ گونده‌ که‌ هه‌رکام خاوه‌ن یه‌ک قوتابخانه‌ن، بریتین له‌: قه‌ڵاتان، جاشێران، زه‌لیلان، دیلانچه‌خی سه‌رێ و خواری، خن خنه‌، قاڕنێ، که‌زیزه‌ی شکاکان، حه‌ڵبێ‌، کوێکان وه‌زنی‌ و یوونسلی.
وێنە: مێهر
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا