کوردستان میدیا: پارێزگایی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، کۆی گشتیی خه‌ساری بوومه‌له‌رزه‌ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵی زیاتر له ٩ هه‌زار میلیارد مه‌زنده کردووه و لەو نێوەدا گونده‌کان زێده‌ترین خه‌ساریان به‌ر که‌وتووه.
سه‌رەتاکانی مانگی خه‌رمانان، به‌رپرسی شوورای شاری ته‌ورێز، خه‌ساری بوومه‌له‌رزه‌که‌ی زیاتر له ٨٠٠ میلیارد ریاڵ به‌راورد کردبوو.
رێژیمی ئێران هه‌تا ئێستا ئامارێکی ورد و دروستی له خه‌ساره‌کانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات بڵاو نه‌کردۆ‌ته‌وه.
فاتمه دانشوه‌ر، به‌رپرسی کومیسیۆنی لێپرسراویی کۆمه‌ڵایه‌تیی ژووری ئێران، له راپۆرتێکی نوێ‌دا رایگه‌یاندووه، خانووی گونده‌کان نزیک به ٣٩٢٧ میلیارد ریاڵ، خانووی شاره‌کان ١٠٩٣ میلیارد ریاڵ، ئاو و ئاوه‌ڕۆ ١٧٠ میلیارد ریاڵ، کاره‌با ١٤٢ میلیارد ریاڵ، مزگه‌وته‌کان ١٤٤ میلیارد ریاڵ، بێهداشت ٤٣٦ میلیارد ریاڵ، گاز ٥٥ میلیارد ریاڵ و بینا ده‌وڵه‌تییه‌کان و ... ٢٥٤ میلیارد ریاڵ، زیانیان لێ که‌وتووه.
له رۆژه‌کانی سه‌ره‌تای بوومه‌له‌رزه، لێپرسراوانی رێژیمی ئێران رایانگه‌یاندبوو، که ١٠١٠ گوند له ناوچه بوومه‌له‌رزه دراوه‌کان بوون که له‌م ژماره‌یه‌دا ٢٠ گوند به ته‌واوه‌تی و ١٣٠ گوندی دیکه‌ش زیاتر له ٧٠% خاپوور کراون.
دوو بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌ژێنه‌ر رێکه‌وتی ٢١ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌ندێ له ناوچه‌کانی ئازه‌ربایجانی رۆژهەڵاتی هه‌ژاند که‌له ئاکامدا ٣٠٠ که‌س کوژران و نزیک به ٣ هه‌زار که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ماڵپه‌ڕی خه‌به‌ر ئانلاین بڵاوی کردووه‌ته‌وه، رێژه‌ی هاریکارییه مرۆییه‌کان بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئازه‌ربایجان، که‌می کردووه و خه‌ڵکی پێویستیی به ئارد و نه‌وت به‌هۆی سارد بوونی که‌ش و هه‌واوە هه‌یه.