کوردستان میدیا: سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنییه‌کانی به‌رپرسانی شاری ئیلام له‌مه‌ڕ دابین کردن و ره‌خساندنی هه‌لی کار و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی ئه‌و پارێزگایه له بواری نه‌وت و گازه‌وه، به‌ڵام ئیستاش زۆربه‌ی لاوانی شاری ئیلام بێکارن.
به‌پێی دوایین ئاماره‌کان، ئیلام له ئاستی ئێران‌دا خاوه‌نی ١١% گاز و ٧% نه‌وتی سروشتییه و رۆژانه زیاتر له ١٦٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌و پارێزگایه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌حمه‌د شه‌وهانی نوێنه‌ری ئیلام له مه‌جلیس به هه‌واڵده‌ریی میهری راگه‌یاندووه، پارێزگای ئیلام سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و هه‌موو کانزا و سه‌رچاوه سروشتییانه، لاوه‌کانی به‌ده‌ست بێکارییه‌وه ده‌ناڵێنن.
ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م دوای چه‌ندین سه‌ردانی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڵێنی به خه‌ڵکی ئه‌و شاره دا که کێشه‌ی بێکارییان بۆ بنبڕ ده‌کات، به‌ڵێنێک که هه‌تا ئێستاش وه‌دی نه‌هاتووه.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌دا مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رکۆماری رێژیمی ئیسلامیی ئێران له جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٨٩ جارێکی دیکه له کۆڕی خه‌ڵکی ئیلام‌دا به‌ڵێنیی دروست کردنی ده‌رفه‌تی کاری پێ دان.
له حاڵی حازردا ئیلام له‌و پارێزگایانه که پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی پیشه‌یی تێدا نییه و ئه‌گه‌ریش هه‌یه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
ئه‌وه‌ی که جێگای تێڕامانه لێدوانه‌کانی لێپرسراوانی ئیداره‌ی تعاون و رفاه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌یه که رایگه‌یاندووه، هه‌تا کۆتایی به‌رنامه‌ی پێنجه‌م ده‌رفه‌تی ٤٠ هه‌زار پیشه له‌و پارێزگایه دابین ده‌که‌ین.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی خودی رێژیم زیاتر له ٢٥% ـی خه‌ڵکی ئیلام بێکارن و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که بۆ بنبڕ کردنی ئه‌و قه‌یرانه دراوه بێ ئاکام ماونه‌ته‌وه.
هه‌شت کۆمپانیای گه‌وره‌ی پیشه‌ییش که‌له به‌ڵێنییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م به خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه بووه، هه‌تا ئێستا هیچکام له‌و به‌ڵێنیانه وه‌دی نه‌هاتوون.