کوردستان میدیا: نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنگره‌ی سوسیالیستی فه‌رانسه، له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌شداریی کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، خوسرەو عه‌بدوڵڵاهی ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوەندی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێمۆکرات له وڵاتی فه‌رانسه به‌شداری له کۆنگره‌ی حیزبی سوسیالیستی فه‌رانسه که زیاتر له ١٧٠ که‌س وه‌کوو نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌و کۆنگره‌یه‌دا بوون، کرد.
ئه‌و کۆنگره‌یه له شاری تولوز، رێکه‌وتی ٥‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد و ماوه‌ی سێ رۆژ له‌سه‌ر کاره‌کانی به‌رده‌وام بوو.
نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکرات له ماوه‌ی کاره‌کانی کۆنگره‌دا توانیی، چاوی به چه‌ندین که‌سایه‌تیی سیاسیی و ئاکادمی بکه‌وێ و له‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا کۆمه‌ڵێک باس و بابه‌تی تایبه‌ت به ئێران و کوردستان هاتنه به‌ر باس و پرسی مافی مرۆڤ له ئێران تیشکی خرایه سه‌ر.
پیه‌ر لوئیجی رێبه‌ری حیزبی دێمۆکراتیکی ئیتالیا، ئانتونیو خوزه سگورۆ سه‌رۆکی حیزبی سوسیالیستی پورته‌قاڵ، حیزبی سوسیالیستی بلژیک، حیزبی دێمۆکراتیکی خه‌ڵکی سووریه، هه‌یئه‌تی خودگه‌ردانی فه‌له‌ستین له‌و که‌س و لایه‌نانه بوون که خوسرەو عه‌بدوڵڵاهی له‌گه‌ڵیان کۆبووه‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا نوێنه‌ری حیزب له‌گه‌ڵ ژان کریستوف کامبادلی به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی حیزبی سوسیالیستی فه‌رانسه و خاتوو سگولن رویال جێگری لێپرسراوی رێکخراوی ئینته‌رناسیونال سوسیالیست دانیشتنی هه‌بووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و یه‌کێک له کاره‌کانی کۆنگره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی سکرتێری حیزبی سوسیالیست بووه و هارلم دزیر توانیی به به‌ده‌ست هێنانی ٧٢%ی ده‌نگه‌کان، پۆستی که‌سی یه‌که‌می ئه‌و حیزبه بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.

هارلم دزیر که‌سی یه‌که‌می حیزبی سوسیالیستی فه‌رانسه