کوردستان میدیا: نوێنه‌ری رێبه‌ری رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری حه‌ج و زیاره‌ت پێشنیاری جیا کردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زیی له‌کاتی زیاره‌تی که‌عبه‌دا کردووه.
ئه‌و پێشنیاره له حاڵێک دایه که گه‌ڵاڵه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی زانکۆکان له هێندێ وانه‌دا له‌لایه‌ن مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانـه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵه به ته‌مای جێبه‌جێ کردنین و له هێندێ شاری ئێرانیش چۆته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
عه‌لی قازی عه‌سکه‌ر نوێنه‌ری خامنه‌یی له‌و باوه‌ڕه دایه، ئه‌گه‌ر بێت و لێپرسراوانی عه‌ره‌بستان جێبه‌جێ بکه‌ن ئه‌و کات ده‌توانین پێش به هێندێ هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌جێ بگرین.
به‌وته‌ی ئه‌و ئاخوونده، له زیاره‌تی ئه‌م دوایه‌ی حه‌جدا هێندێ ژن و پیاو به‌وته‌ی ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌جێیان له‌کاتی زیاره‌ت کردندا ئه‌نجام داوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه لێپرسراونی رێژیم له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که هێندێ زانکۆی تایبه‌ت به کچان دروست بکه‌ن و ئه‌و هه‌وڵه کوردستانیشی گرتۆته‌وه.
هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی ساڵی نوێی خوێندن به بڕیاری لێپرسراوانی زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان و حه‌راسه‌تی ئه‌و زانکۆیه، گه‌ڵاڵه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی به فه‌رمی له‌ناو خوێندکارانی کچ و کوڕدا ده‌ستی پێکردووه.
له سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه له‌ناو زانکۆی په‌یام نوور و ئه‌نجومه‌نه سینفه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و شاره شه‌پۆلێکی کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌ستی پێکردووه.
هه‌رله‌و پێوه‌ندییه‌دا و له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌و هه‌وڵه‌ی به‌رپرسانی زانکۆ، خوێندکارانی مه‌ریوان به‌یاننامه‌یه‌کی ئیعترازییان بڵاو کرده‌وه.
راگواستنی خوێندکارانی کچ بۆ شوێنی ژیانی خۆیان به‌مه‌به‌ستی خوێندن یه‌کێکی دیکه له‌به‌رنامه‌کانی وه‌زاره‌تی زانستی رێژیمه.
بڕیار بوو له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نزیک به ١٢ هه‌زار و ٦٠٠ خوێندکاری کچ بۆ شوێنی ژیانیان رابگوێزرێن.