کوردستان میدیا: رێوڕه‌سمێک بۆ رێزگرتن له فه‌رهه‌نگ و کولتووری کورده‌واری بۆ لاوانی دێمۆکرات له بنکه‌ی سه‌ره‌کیی یه‌کیه‌تیی لاوان به‌ڕێوەچوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، شه‌واهەنگێک بۆ ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ کۆمیته‌ی ئازادی، له‌ژێر ناوی بۆ رێز گرتن له فه‌رهه‌نگ و کولتووری کورده‌واری به به‌شداریی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و یه‌کیه‌تییه، به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و رێوڕه‌سمه که‌له چه‌ندین بڕگه‌ی کێبڕکێ و گۆرانی پێکهاتبوو به پێشکه‌شکاریی به‌ڕێز حه‌سه‌ن رەزایی به‌ڕێوه‌چوو.
نمایش کردنی جلوبه‌رگی کوردی له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه، به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و رێوره‌سمه بوو.
لە بڕگەیەکی دیکەدا پەندی پێشینیان و مەتەڵی کوردی کرابووە پرسیار و رووبەڕووی بەشدارابوان دەکرایەوە کە سەرنجی ئامادەبوانی راکێشابوو.
ئامانجی سه‌ره‌کیی ئه‌م کۆڕه، ئاشنا کردنی نه‌سڵی نوێ و لاوانی ئه‌مڕۆ به فه‌رهه‌نگ و کولتووری کورد و گرینگی دان به که‌له‌پووری ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان و هه‌روه‌ها گۆرانیی فولکلۆری کوردی بوو.