کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێكی پارتی پێشكەوتنخوازی كوردی سووریە سەردانی دەفتەری پێوەندییەكانی حیزب لە \"سلێمانی\"یان كرد

15:45 - 12 خەزەڵوەر 2712

كوردستان میدیا: رۆژی پێنجشەمە رێكەوتی ١١‌ی خەزەڵوەر هەیئەتێكی پارتی پێشكەوتنخوازی كوردی سووریە سەردانی دەفتەری پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات لە شاری سلێمانییان كرد و لەلایەن محەممەد ساحێبیوە پێشوازییان لێكرا.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو چاو پێكەوتنەدا هەیئەتێكی پارتی پێشكەوتنخوازی كوردی سووریە بەبۆنەی بەستن و تەواو بوونی كۆنگرەی ١٥ پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش كرد.
لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا محەممەد ساحێبی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندییەكانی حیزب لە شاری سلێمانی باسێكی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوە چوونی كۆنگرە بۆ هەیئەتی میوان كرد.
بەشێكی دیكەی دیدارەکه تەرخان كرابوو بۆ باسە پێوەندیدارەكان بە ئاڵوگۆڕەكانی ئێران و كوردستانی ئێران.
دواتر دوكتور ئەحمەد بەرەكات لە سەر رەوشی كوردی سووریە و دوایین ئاڵوگۆڕەكان لە سووریە باسێكی پێشكەش كرد.

هەیئەتی پارتی پێشكەوتنخوازی كوردی سووریە پێك هاتبوون لە: دكتور ئەحمەد بەرەكات - دكتور مەعسووم سەلیم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و عەلی شەمدین نوێنەری ئەو پارتە لە سلێمانی.