کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران لە هاوپەیمانیەتی بازرگانی دوبه‌ی سڕایەوە

22:00 - 14 خەزەڵوەر 2712

كوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران ناوی لە لیستی بازرگانی هاوپەیمانی دوبه‌ی سڕاوەتەوە و چیدیكە ناتوانێ‌ شەریكی بازرگانی ٩٩ میلیارد درهەمی دوبه‌ی بێت.


رۆژنامەی فاننشال تایمز بڵاوی كردەوە، یەكێك لە هۆكارەكانی هەڵوەشانەوەی ئەو هاوپەیمانیەتییە گەمارۆكانی یەكیەتیی ئورووپا بۆ سەر ئێرانە و لەحاڵی حازردا ئەو وڵاتە ئامادە نیە پێوەندیی بازرگانی بەربڵاوی لەگەڵ رێژیمی تاران هەبێ.
وڵاتانی هیند، چین، توركیە، سوئیس و ئەمریكا پێنج هاوپەیمانی سەرەكیی بازرگانی غەیرە نەوتی ٩٩ میلیارد درهەمین.
هەر لەو پێوەندییەدا بازرگانە ئێرانییەكان لەم دوایانەدا خوازیاری كڕینی زیاتری زێر و شمش لە بازارەكانی دوبه‌ی بوونە.
ئەو كڕیارانە لەو باوەڕەدان بەپێی ئەوەی كە بایەخی تمەنی ئێران بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە بە ناچاری روو دەكەینە بازارە جیهانییەكان.
گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان بۆ سەر رێژیمی ئێران كاریگەری لەسەر بەشێك لە ناوەندە تجاری، نەوتی و تەنانەت گازی ئەو وڵاتەش داناوە.
گەومارۆكانی یەكیەتیی ئورووپا بەشێوەی نەخوازراو هەناردە كردنی گازی مایعLPG ی ئێرانی بۆ وڵاتانی ئاسیایی لەسەدا ٥٠ كەم كردۆتەوە.
LPG یان گازی مایع پێكهاتەیەكە لە بۆتان و پرۆپان، كە زیاتر لە نەوت دروست دەكرێ.