کوردستان میدیا: هاووڵاتییه‌کی کوردی خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری شاری ورمێ، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی رێژیمه‌وه له‌و شاره سزای سێداره‌ی بۆ بڕایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، حاجی ره‌شید ده‌یله‌می کوڕی مووسا، خێزاندار و خه‌ڵکی گوندی هه‌شتیانی سه‌ر به شاری ورمێ، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رێژیمی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌کان، دەزگای قه‌زایی رێژیم به بیانووی کڕین و فرۆشتنی ماده‌ی سڕکه‌ر ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه‌دا سه‌پاندووه.
رێکه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، ئامۆزایه‌کی ناوبراو به‌ناوی ئیره‌ج ده‌یله‌می له‌گه‌ڵ پێنج هاووڵاتیی دیکه له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ له سێداره دران.
به وته‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌گوترێ هۆکاری ئیعدامی ٣ که‌س له‌و هاووڵاتییه ئیعدام کراوانه تاوانی سیاسی بووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا دوو هاووڵاتیی دیکه‌ی کورد به‌ناوه‌کانی ئه‌حمه‌د عه‌زیزیان کوڕی حاجی خه‌ڵکی گوندی عه‌ینه‌لڕۆمی سه‌ر به ناوچه‌ی ده‌شته‌بیڵی شاری شنۆ و سامی عه‌باسپوور کوڕی حوسێن و خه‌ڵکی گوندی سیلانی سه‌ر به ده‌شته‌بیڵ شه‌وی سێ‌شه‌ممه ١٠ له‌سه‌ر ١١ی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له زیندانی شاری نه‌غه‌ده ئیعدام کراون.