کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کوردی ناوچەی ورمێ‌ بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا

16:48 - 15 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: چەند رۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی کەناربەڕۆژی سەربە ورمێ‌, لە ئەنجامی وەرگەڕانی ماشێن بە توندی بریندار بوو و دوای چەند رۆژ گیانی له دەست دا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەفیەدین کوهەنساڵ تەمەن ٥٢ ساڵ بە هۆی وەرگەڕانی ماشێن لە نێوان گوندەکانی خرابە ــ سنجی، سەر بە ناوچەی کەناربەڕۆژ کۆتایی بە ژیانی هات.
سەفیەدین کوهەنساڵ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلان پێوەندی بە تەشکیلاتی حیزبی دێمۆکراتەوە دەگرێ و دەست بە کار و تێکۆشانی حیزبی لە شاری تاراندا دەکات و دوای ماوەیەک دەگەرێتەوە ناوچەکەی خۆیان لە ورمێ‌.
سەفیەدین دوای گەڕانەوەی بۆ ناوچەی ورمێ‌ دەست لە کار و تێکۆشانی حیزبی هەڵناگرێ و بۆ چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە لە نێو خەڵکی ناوچەی ئەنزەل و کەناربەڕۆژدا زۆر خۆشناو، خۆشەویست و جێگای باوەڕ بوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆهەنساڵ و خەڵکی ناوچەی کەناربەڕۆژ دەکات.
رۆحی شاد