کوردستان میدیا: سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیری به‌رگریی ئیسراییل ساڵی ٢٠١٠ بڕیاری هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان دابوو.
کاناڵێکی ته‌له‌فزیۆنیی ئیسراییل بڵاوی کرده‌وه، ئه‌و بڕیاره به‌هۆی دژایه‌تیی فه‌رمانده‌ی پێشووی ئه‌رتش و به‌رپرسی رێکخراوی مووسادی ئه‌و وڵاته هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
ئیشکنازی فه‌رمانده‌ی پێشووی ئه‌رتشی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، له حاڵی حازردا هێرش بۆسه‌ر رێژیمی ئێران به گونجاو نازانم.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بنیامین نتانیاهوو له کۆری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند، رێژیمی ئێران له ساڵی ٢٠١٣ی زایینی‌دا ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی راده‌گات.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش لێپرسراوێکی پایه‌به‌رزی حکوومه‌تی ئیسراییل وێڕای هوشداری دان به رێژیمی ئێران رایگه‌یاندبوو، وڵاتی ئیسراییل ئاماده‌ی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌یه که دیانهه‌وێ هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بکه‌ن.
ماوه‌یه‌که هه‌واڵ و ده‌نگۆکانی هێرشی ئیسراییل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌کانی رێژیمی تاران گه‌یشتۆته ترۆپکی خۆی.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایانگه‌یاندبوو، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌کانی رێژیمی ئێران و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ناوکیی ئه‌و رێژیمه، له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا رێککه‌وتووین.