کوردستان میدیا: لقی یه‌کی دادگای ئینقلابی شاری مه‌ریوان سزای نه‌ختیی به‌سه‌ر عوبه‌ید زارعی، چالاکی خوێندکاری کورددا سه‌پاند.
هه‌واڵده‌ریی موکریان بڵاوی کرده‌وه، عوبه‌ید زارعی چالاکی مه‌ده‌نیی کورد له‌لایه‌ن لقی یه‌کی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی مه‌ریوانه‌وه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان به‌دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی، به سزای نه‌ختی مه‌حکووم کرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م سزایه له ماوه‌ی ٢٠ رۆژ پاش راگه‌یاندنی حوکمەکەی، ده‌رفه‌تی ئیعترازی له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پاریزگای سنه‌دا هه‌یه.
عوبەید زارعی و عەلی تاسە دوو چالاكی خوێندكاریی كوردی خەڵكی مەریوان كە رێكەوتی ١٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له کافی‌نێتی رۆژشهری شاری مه‌ریوان ده‌سبه‌سه‌ر کران، پاش ٦٠ رۆژ هەر کام به دانانی بارمته‌ی ٢٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد کران.
دوای گیرانی ئەو هاووڵاتییە مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات كەیسی سێ دەزگای كۆمپیۆتێری كافی نێتی رۆژیان لەگەڵ خۆیان برد و كافی نێتەكەشیان داخست.
عوبەید زارعی دەرچووی زمان و ئەدەبی فارسیی زانستگای كوردستان لە سنەیە.