کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێران لە ماوەی شەش مانگدا زیاتر لە ١٠ هەزار و ٦٠٠ كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە

20:58 - 15 خەزەڵوەر 2712

كوردستان میدیا: رێكخراوی پزشك قانونی بڵاوی كردەوە، لە ماوەی دوو وەرزی بەهار و هاوینی ئەمساڵدا ١٠ هەزار و ٦٠٩ هاووڵاتیی لە ئێران بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە كوژراون.


ئەو رێكخراوە ئاشكراشی كردووە، لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە لە گیان لەدەست داوەكان لەسەدا ٧٨ پیاو و ئەوی دیكەشان ژن بوون.
لەو نێوانەدا پارێزگای تاران، فارس، خوراسانی رەزەوی بە ریز زیاترین شوێن بوون كە رووداوی هاتوچۆ لەوێدا رووی داوە.
پارێزگاكانی ئیلام و كەهكوولیەوبویەر ئەحمەد لە ناو پارێزگاکانی ئێراندا كەمترین رووداوی هاتوچۆیان هەبووە.
ئەو ئامارەی كە رێكخراوی پزشك قانوونی بڵاوی كردۆتەوە بە نیسبەت رووداوەكانی ساڵی ١٣٩٠ لە سەدا ٥٠ زیادی كردووە.
لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی ١٣٩٠دا ١٠ هەزار و ٣٦ كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دابوو.