کوردستان میدیا: کۆمپانیای کانزا به‌ردینه‌کان زیاتر له ١٠ ساڵه له نزیک قه‌ڵای مێژوویی شاری مه‌ریوان چالاکیان هه‌یه و بە هۆی کاری ئەو کۆمپانیانەوە ئه‌گه‌ری داڕووخانی ئه‌و قه‌ڵایه، لە ئارادایە.
جێگری میراتی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاریی پارێزگای سنه به هه‌واڵده‌ریی فارسی راگه‌یاندووه، چالاکیی کانزا به‌ردینه‌کان له مه‌ریوان، پێکهاتەی قه‌ڵای مێژوویی و مزگه‌وتی سووری ئه‌و شاره‌ی خستۆ‌ته مه‌ترسییه‌وه.
لایه‌نگرانی میراتی فه‌رهه‌نگی و کارناسانی ئه‌و بواره به ده‌یان جار دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ چالاکیی ئه‌و کانی به‌رده ده‌ربڕیوه و هه‌وڵه‌کانیان بۆ راگرتنی چالاکییه‌کانی ئه‌و کانزایه و رزگار کرنی قه‌ڵای مێژووی شاری مه‌ریوان خستۆ‌ته گه‌ڕ.
قه‌ڵای مێژوویی مه‌ریوان له رۆژهه‌ڵاتی شاری مه‌ریوان هه‌ڵکه‌وتووه و به‌پێی به‌ڵگه مێژووییه‌کان یه‌کێک له شوێنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی میرانی بابان و ئه‌رده‌ڵان بووه.
قه‌ڵای مێژووی شاری مه‌ریوان سێ ساڵ پێش ئێستا له میراتی فه‌رهه‌نگیی پارێزگای سنه تۆمار کراوه.
زۆربه‌ی ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی کوردستان به هۆی چالاکیی کانزا به‌ردینه‌کان و ژماره‌یه‌ک شیرکه‌تی دیکه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناو چوونیان لێ ده‌کرێت.