کوردستان میدیا: زه‌خت و گوشاره ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆسه‌ر رێژیمی ئێران، نرخی بلیتی فڕینه نێوخۆییه‌کانی له‌سه‌دا ٦٥ زیاد کردووه.
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی شیرکه‌تی فڕۆکه‌وانیی ئێران به هه‌واڵده‌ریی ئیسنای راگه‌یاندووه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی رێکخراوی فڕۆکه‌وانیی ئێران، له رێکه‌وتی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه نرخی بلیت بۆ فڕینه نێوخۆییه‌کان له‌سه‌دا ٦٥ زیادی کردووه.
هه‌نووکه نرخی بلیتی فڕۆکه له تارانه‌وه بۆ دوورگه‌ی کیش له باشووری ئێران، له ١٠٠ هه‌زاره‌وه تمه‌نه‌وه بۆ ١٧٠ هه‌زار زیادی کردووه.
رێژه‌ی ئه‌م زیاد بوونه، نێونجییه و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا له‌سه‌دا ٦٠% و له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا زیاتر له ٧٠%، زیاد بوونی به خۆوه بینیوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا شیرکه‌تی فڕۆکه‌وانیی مسرا خوازیاری زیادی کردنی له‌سه‌دا ٧٥ی نرخی بلیته‌کانه و پاش بچڕاندنی ئه‌رزی ده‌وڵه‌تی له هێڵه ئاسمانییه‌کان، به توندی تووشی زیان بوون و بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه، لانی‌که‌م پێویسته نرخه‌کان دوو هێنده زیاتر بکرێن.
گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌دژی رێژیمی ئێران و به‌تایبه‌ت پیشه‌ی فڕۆکه‌وانیی ئه‌و وڵاته، گیر و گرفتی بۆ فڕۆکه‌کان دروست کردووه و شیمانه ده‌کرێ زه‌خت و گوشاره‌کان رۆژ له دوای رۆژ زیاتریش بکرێن.