کوردستان میدیا: یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکرات له کۆنفرانسی مانگانه‌ی لێژنه‌ی راوێژی خارجییه‌کان، له ئه‌یاله‌تی هسێنی ئاڵمان به‌شداریی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تیی ژنانیی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ئاڵمان و ئه‌ندامی ئه‌و شانده وتی: ئه‌و کۆنفرانسه هه‌ر مانگ یه‌ک جار به به‌شداریی وه‌زیری رۆشنبیریی ئاڵمان و ئۆلگا لوکاس فرناندز به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌و لێژنه‌یه و به‌رپرسانی حیزبی له‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌رپرسی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکرات وتیشی: مه‌به‌ست له‌و کۆنفرانسه چاره‌سه‌ر کردنی گیروگرفتی په‌نابه‌ران و هاووڵاتییانی ده‌ره‌کی و هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه و چالاکییه‌کانی ئه‌و لێژنه‌یه.
له حاڵی حازردا یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکرات له ئاڵمان وه‌ک ئه‌ندام له‌و لێژنه‌یه‌دا وه‌رگیراوه و نوێنه‌ری هاووڵاتییان و رێکخراوه ده‌ره‌کییه‌کانی زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی ئه‌یاله‌تی هسێن پێکهێنه‌رانی ئه‌و لێژنه‌یه‌ن.