کوردستان میدیا: کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ هوله‌ند، سمینارێکی سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب له‌و وڵاته به‌ڕێوه برد.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، ئه‌و سمیناره به به‌شداریی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له شاری ئالمیره، بۆ نوێنه‌ری به‌شدار بووی کۆنگره‌ی ١٥ به‌ڕێز حه‌سه‌ن مه‌جیدی به‌ڕێوه‌چوو.
پاش یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان، باس و بابه‌ته‌کانی سمیناره‌که له‌لایه‌ن جه‌عفه‌ر مهردانبهگی، به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له هوله‌ند به به‌شداران ناسێنرا.
ئاڵوگۆڕه‌کانی کۆنگره، به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب، خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی کۆنگره و هه‌روه‌ها به‌رنامه و گه‌ڵاڵه پێشنیار و په‌سند کراوه‌کانی کۆمیته‌ی هوله‌ند بۆ کۆنگره‌ی ١٥، له‌و سمیناره‌دا باسیان لێ کرا.
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه پرسیاری به‌شدارانی سمیناره‌که سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب و بابه‌ته ههڵێنجراوهکان، ئاراسته‌ی کۆرگێڕان کرا و وه‌ڵام درانه‌وه.