کوردستان میدیا: جێگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیه رایگه‌یاند، له‌مه‌وبه‌دوا له‌سه‌ر بڕیاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، کورده‌کانی ئه‌و وڵاته ئیزنی ئه‌وه‌یان ده‌بێت که له دادگاکانی تورکیه‌دا به زمانی کوردی به‌رگریی له خۆیان بکه‌ن.
ئه‌و بڕیاره له‌کاتێک دایه که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له زیندانیانی کوردی تورکیه به هۆی ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی کوردان له‌و وڵاته زیاتر له ٥٠ رۆژه مانیان له خواردن گرتووه.
هه‌واڵده‌ریی بی‌بی‌سی بڵاوی کرده‌وه،بلند ئارنیچ جێگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیه گوتی: پێویسته زیندانیان کۆتایی به مانگرتنه‌که‌یان بێنن و چی دیکه ده‌ست نه‌ده‌نه‌وه ئه‌و هه‌وڵه ترسناکه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بێجگه له زیندانیان، کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسیش له تورکیه په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک چالاکی و خۆپیشاندانیش له‌و باره‌یه‌وه له وڵاتی تورکیه به‌ڕێوه چووه که‌له ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی پۆلیس به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه.
ئه‌و مانگرتنه له رێکه‌وتی ٢٢ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه له‌ناو زیندانه‌کانی تورکیه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی به پێشێلکاریی مافی کوردان له کوردستانی تورکیه ده‌ستی پێ کرد و دواتریش ده‌ره‌وه‌ی زیندانی گرته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه چه‌ندین لایه‌نی رووناکبیری و حیزبی کوردستانی ئێران به به‌یاننامه و راگه‌یه‌ندراو پشتیوانی خۆیان له داوا ره‌واکانی زیندانیانی مانگرتوو له تورکیه ده‌ربڕیوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به مانگرتووانی کورد له زیندانه‌کانی تورکیه راگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا داوا له حکوومه‌تی تورکیه کرابوو که چیتر داخوازی مانگرتووان پشتگوێ نه‌خات و رێکخراوه‌کانی جیهانی ماڤی مرۆڤیش له‌م راستایه‌دا هه‌ڵویستی به کرده‌وه له خۆیان نیشان بده‌ن.