کوردستان میدیا: هه‌ر دوو وڵاتی قه‌ته‌ر و ئیماراتی عه‌ره‌بی داوای کڕینی لوجستیکی نیزامیان له وڵاتی ئه‌مریکا کردووه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌کان ئه‌و دوو وڵاته له هه‌وڵی ئه‌وه دان به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی هه‌ر چه‌شنه شه‌ڕێک، خۆیان به مووشه‌کی پێشکه‌وتوو ته‌یار بکه‌ن.
هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌رمانده نیزامییه‌کانی رێژیمی ئێران که‌ش و هه‌وایه‌کی له ناوچه‌که‌دا پێک هێناوه که زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری که‌نداو که‌وتوونه‌ته جموجۆلی نیزامییه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا حه‌سه‌ن فیروزئابادی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیمی تاران روو به وڵاتانی دراوسێ وتوویه‌تی: پێوه‌ندییه سیاسیی، نیزامیی و ئابوورییه‌کانیان له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و ئه‌مریکا، ئه‌منیه‌ت و ئاسایشیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا حکوومه‌تی بریتانیا دوابه‌دوای زیاد بوونی گرژییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران، جموجۆڵه نیزامییه‌کانی له ئاوه‌کانی که‌نداودا زیاد کردووه.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارا دایه حکوومه‌تی بریتانیا رێژه‌ی هێزه نیزامییه‌کانی له که‌نداو، به‌مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌کانی رێژیمی ئێران زیاد بکات.
حکوومه‌تی بریتانیا ٧ ناوگانی جه‌نگیی له ئاوه‌کانی که‌نداو جێگیر کردووه و شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه دان ئه‌و ناوگانانه به مه‌به‌ستی به‌رگری کردن له وڵاتانی عه‌ره‌بی له ئه‌نجامی هێرشی ئێران بۆ سه‌ریان جێگیر کراون.