کوردستان میدیا: به‌وته‌ی جێگری سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌رتشی سووریه له بۆمبی خووشه‌یی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و هاوکاتیش حه‌وت ژه‌نڕاڵی پایه‌به‌رز ریزەکانی ئه‌رتشی سووریەیان بەجێهێشت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نوێنه‌ری تایبه‌تیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی بۆ جێگیر کردنی ئاشتی له سووریه له‌هه‌مبه‌ر دروست کردنی ئاڵۆزی و پشێوی هوشداریی دا.
بۆمبی خووشه‌یی له به‌رزایی چه‌ند میتریی زه‌وێیەوە تیکه تیکه ده‌بێت و هه‌ر کام له‌و تیکانه رۆڵی بۆمبێکی دیکه ده‌گێڕێت.
پێشتریش رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ له نیۆیۆرک به پشت به‌ستن به گرته ڤیدیۆیه‌ک، پڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه که ئه‌رتشی سووریه له ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌کان له بۆمب خووشه‌یی که‌ڵکی وه‌رگرتووه، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌رتشی سووریه ئه‌و تاوانەی ره‌ت کردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ش ٧ ئه‌فسه‌ر و رایه‌داری پایه‌به‌رزی ئه‌رتشی سووریه هانایان بردۆ‌ته پێگه سنوورییه‌کانی تورکیه و داوای په‌نابه‌رییان کردووه.
هه‌واڵده‌ریی ئاناتۆلی بڵاوی کرده‌وه که هێزه سنوورییه‌کانی تورکیه، رایه‌دارانی په‌نابه‌ری سووری به شێوه‌یه‌کی توندتۆڵ ده‌خه‌نه ژێر چاودێری و پاشان بۆ که‌مپێکی تایبه‌ت بۆ په‌نابه‌ران رایان ده‌گوێزن.
به‌پێی هه‌واڵده‌ریی ئاڵمان، به‌م پێیه ژماره ژه‌نراڵه هه‌ڵاتووه‌کانی ئه‌رتشی سووریه که په‌نایان بردووه‌ته خاکی تورکیه گه‌یشتووه‌ته ٤٠ که‌س.
ده‌یڤید کامێرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا له وتووێژیکدا له‌گه‌ڵ کاناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه خوازیاری خولقاندنی به‌ستێن بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه‌یه و راشیگه‌یاندووه که له‌هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ راگواستنی ده‌سه‌ڵات له سووریه پاڵپشتی ده‌کات.
له سه‌ره‌تای ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی سووریه له مانگی مارسی ساڵی رابردووه‌وه هه‌تا ئێستا زیاتر له ٣٦ هه‌زار که‌س کوژراون.