کوردستان میدیا: ده‌زگای قه‌زایی رێژیمی ئیسلامیی ئێران حوکمی له‌سێداره‌دانی ١٠ هاووڵاتیی به شێوه‌ی به کۆمه‌ڵ به‌ڕێوه برد.
له ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردووه هه‌تا ئێستا دوو جار ئیعدامی به کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌کانی رێژیمه‌وه جێبه‌جێ کراوه.
چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران رایانگه‌یاندووه، ئه‌و ١٠ هاووڵاتییه له زیندانی قزڵ‌حه‌سارـه‌وه به مه‌به‌ستی له‌سێداره دان بۆ گرتووخانه‌وی ئێوین راوێزراون و سه‌رله به‌یانیی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ١٧‌ی خەزەڵوەر حوکمه‌که‌یان به‌ڕێوه چووه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید رێپورتێری تایبه‌تیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ له ئێران له دوایین ئاماردا بڵاوی کرده‌وه، له ماوه‌ی ٨ مانگی رابردووه هه‌تا ئێستا زیاتر له ٣٠٠ هاووڵاتی له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه له سێداره دراون.
ئه‌حمه‌د شه‌هید وتی: زۆربه‌ی ئیعدام کراوه‌کان له دادگای چه‌ند خوله‌کی و بێبه‌ری له مافی پارێزه‌ری دادگایی کراون.
به شێوه‌ی نێوه‌نجی له هه‌ر یه‌ک رۆژدا ٢ که‌س له ئێران ئیعدام ده‌کرێت.