" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

له‌ ئه‌نجامی بوردومانی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیه‌ ٤ هاووڵاتی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونه‌ قوربانی

زایینی: ٠٧-١١-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٨/١٧ - ١٠:٣٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
له‌ ئه‌نجامی بوردومانی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیه‌ ٤ هاووڵاتی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونه‌ قوربانی
کوردستان میدیا: فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌رتشی تورکیه‌ دوو گوندی "ره‌زگه‌ و ماره‌دوو"یان له‌ ناوچه‌ی "پشده‌ر"ی هه‌رێمی کوردستان بوردومان کرد و له‌ ئه‌نجامدا دوو که‌سی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران کوژران و دووی دیکه‌ش بریندار بوون.


ئه‌و بوردومانه‌ی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌رتشی تورکیه‌ شه‌وی سێ‌شه‌ممه‌ رووی داوه‌ و هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ک له‌مه‌ڕ ته‌ندروستیی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ برینداره‌ له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.


عه‌لی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ خه‌ڵکی پیرانشار و شەپۆل کۆڕی لوقمان خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ن که گیانیان له‌ده‌ست داوه.


ماڵپه‌ڕی خه‌ندان بڵاوی کرده‌وه، له‌ گونده‌کانی بناری قه‌ندیلیش خه‌سارێکی زۆر به‌ ره‌ز و باخ و موڵکی هاووڵاتییان گه‌یشتووه.


رێکه‌وتی ٣٠ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٩٠ هه‌تاویش له‌ نێزیک چیای کورته‌ک له‌ ‌داوێنی قه‌ندیل، فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌رکانی تورکیه‌ بوردومانی ئۆتۆمبیلێکیان کرد که‌ حه‌وت ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ک تێیدا کوژران.


جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه‌ پاش چوار مانگ دانی به‌ کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی چیای کورته‌ک دانا که‌ به‌هۆی بوردومانی فڕۆکه‌جه‌نگییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ حه‌و‌ت ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ک کوژران.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا