کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای قەزایی بڕیاری داخستنی \"كانوونی پارێزەرانی ئێرانی\" دا

19:23 - 17 خەزەڵوەر 2712

كوردستان میدیا: دەزگای قەزایی رێژیم لە شاری تاران بڕیاری داخستنی یەكیەتیی کانوونی پارێزەرانی ئێرانی دا.


ئەو حوكمە رۆژی سێ‌ شەممە دەركراوە و بڕیار بوو رێكەوتی ١٧‌ی خەزەڵوەر بچێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.
هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، ئەو کانوونه بە هۆی چالاكیی نایاسایی بڕیاری داخستنی دراوە و هاوكات وەزارەتی ناوخۆی رێژیمیش لە نامەیەكدا حوكمی داخستنی كانوونی پارێزەرانی ئێرانی بە پۆلیسی ئەو وڵاتە داوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر گودرزئیفتخار بەرپرسی ئەو كانوونە وتبووی، یەكیەتیی سەرانسەری كانوونی پارێزەران كەسانی سەربەخۆی دەوێت و دەزگای قەزایی ئێران نابێ‌ دەستێوەردانی كارەكانی بكات.
كانوونی پارێزەرانی دادگوستەری نزیك بە ٦٠ ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە و لە سەرانسەری وڵاتدا ٢٢ لقی هەیە و ئەركیی سەرەكیشی داكۆكیی لەمافی پارێزەران و هاووڵاتیانە.